PM:02:43:16/10/2025
800 جار خوێندراوەتەوە
دانیشتوانی گەڕەکی خەلیفاوای سلێمانی دژی کەمی خزمەتگوزاری و نەبوونی بینای قوتابخانە گردبوونەوە و دەڵێن، قوتابخانەی گەڕەکەکەیان کۆن بووە و چەندجارێک بەسەر خوێندکارەکاندا روخاوە و دەشڵێن، لەبری ئەوەی دەسەڵات داوای دەنگیان لێ بکەن با قوتابخانەکەیان بۆ چاکبکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە ژمارەیەک لە دایکان و باوکانى قوتابیانى قوتابخانەى خەلیفاوا لە سلێمانی گردبوونەوە، بەهۆی ئەوەی کە لە قوتابخانەیەکدا دەخوێنن کە پێشتر خانوو بووە و ئێستاش کۆن بووە، کەموکوڕییەکی یەکجاری پێوەدیارە و خزمەتگوزاری پێویست بەردەست نییە.
دایکوباوک و کەسوکارانی قوتابییان بە ئێن ئاڕ
تییان وت، منداڵەکانیان
نزیکەی ٢٠ ساڵە لە خانوویەکی کرێدا دەخوێنن، دەشڵێن، خێرخوازێک قوتابخانەیەکی
دروستکردووە بەڵام حکومەت قوتابخانەکە وەرناگرێت.
باسیان لەوەشکرد، قوتابخانەی
گەڕەکەکەیان هێندە کۆن بووە، کە چەندجارێک بەسەر خوێندکارەکاندا روخاوە و جگە لەوەش چوار قوتابی لەسەر یەک مێز و کورسی دادەنیشن و بەهۆی
ئەم گرفتانەوە خوێندنیان دواکەوتووە و فێر نابن.
جەختیشیانکردەوە،
لەبری ئەوەی دەسەڵات داوای دەنگیان لێ بکەن با قوتابخانەکەیان بۆ چاکبکەن.