PM:02:05:16/10/2025
692 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، توانیویانه زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار هه‌لیكار بڕەخسێنن و کرێکارانی کەرتی تایبەتیش لە ماف و شایستەکانیان سوودمەندبوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، لە کابینەی ئەمجارەی حکومەتی عێراقدا گرنگییەکی زۆریان بە گەنجان داوە توانیویانە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار هەلیکار لە کەرتی تایبەتدا بڕەخسێنن و كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌تیش له سایه‌ی یاسای خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له ماف و شایستەکانیان سودمه‌ندن.
وتیشی، زیاتر له دوو هه‌زار و ٥٣٨ پڕۆژه
هەبوو‌ن كه ساڵانێكه بوو راگیرابوون و ده‌ستیانكردووەتەوە به جێبه‌جێكردنیان.
سودانی باسی لەوەشکرد، كارمه‌ندانی كه‌رتی
تایبه‌تیش دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبون ده‌یانگرێته‌وه له بانكه‌كانیشەوە قه‌رزیان
پێده‌درێت.