سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق: گرفتی کەمی نەوتی سپیمان نییە

PM:01:41:16/10/2025

2140 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، نەوتی عەمبارکراو بە تەواوی بەش دەکات و هیچ گرفتێکی کەمی نەوتی سپییان نییە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، بەشی پێویست بۆ دابەشکردنی نەوتی عەمبارکراویان هەیە و ئەگەر پێویست بکات بەشە نەوتی دیکەش بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکەن.

وتیشی، دابینکردنی سووتەمەنی لە رێگەی مەیدانەکانی نەوت و غاز و لە رێی بریکارە گەڕۆکەکانەوە دەبێت کە ئەمەش رێگری دەکات لە دروستبوونی قەرەباڵغی یان دواکەوتن لە دابەشکردنیدا.

 

 













گەلەری