PM:01:10:16/10/2025
748 جار خوێندراوەتەوە
حەج و عومرەی هەرێم دەڵیت، هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ دوا وادەی ئەنجامدانی گرێبەستی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە بێت، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، وادەکە بۆ مانگێک درێژکرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بڕیاربوو دوا وادەی ئەنجامدانی گرێبەستی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە بێت بۆ رێكخستنی گه‌شتی عومرەی هاوڵاتیان، بەڵام بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم، وادەکە بۆ مانگی داهاتوو، ١٥ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ درێژکرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، هەر کۆمپانیایەک کە تا ئێستا مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو
نه‌كردووه و گرێبه‌ستی ئه‌نجام نه‌داوه، پێویستە به زووترین كات ده‌ست به ته‌واوكردنی
مامه‌ڵه‌كانی بکات و گرێبه‌ست ئه‌نجام بدات و بۆ ئاشنابوون به هه‌موو ئه‌رك و
مافه‌كانی.
وتیشی، تاوه‌كو ئێستا له كۆی ٤٠٥ كۆمپانیای حه‌ج
و عومڕه له هه‌رێمدا، ٢٤٢ كۆمپانیا گرێبه‌ستییان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی حه‌ج و عومڕه ئه‌نجام داوه.