PM:12:40:16/10/2025
644 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کارتی بایۆمەتری بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە و بەردەوامن لە وردبینیکردنی کاندیدەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، بەردەوامن لە ئامادەکارییەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە وردبینیکردنی کاندیدەکان.
وتیشی، لەمیانی
ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پڕۆسەی دورخستەنەوەی کاندیدەکان
بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا
ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کارتی بایۆمەتری بەسەر هاوڵاتیاندا
دابەشکراوە.