هەروەها ئامێرەکە بە شێوەیەکی زیرەک و یەکگرتوو کاردەکات، کە کامێراکەی هەر دوو کاتژمێر جارێک وێنەی برینەکە دەگرێت و ئەم وێنانەش بە مۆدێلێکی زیرەکی دەستکرد شیکاری دەکرێن کە بە "پزیشکی زیرەک" ناسراوە.
پرۆفیسۆر مارکۆ ڕۆلاندی، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە دەڵێت " ئامێرەکە دەستنیشانکردن و پرۆسەی چارەسەرکردن خێراتر دەکات، هیوادارن ئەم داهێنانە بەشداربێت لە خێراکردنی چاکبوونەوەی برینە قورسەکان و سووتاوی"
ئامێرەکە دەتوانێت داتای چاکبوونەوە لە ڕێگەی ڕووکارێکی ئۆنلاینەوە بگوازێتەوە، ئەمەش ڕێگە بە پزیشکان دەدات چاودێری حاڵەتەکە بکەن و دەستوەردان بکەن لەکاتی پێویستدا.