PM:10:59:15/10/2025
10520 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی بەریتانیا چەند رێوشوێنێکی نوێ و تووندیان بۆ وەرگرتنی ڤیزا راگەیاند، کە کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئەو کەسانەی بە نیازن بۆ کار یان هەر مەبەستێکی دیکە سەردانی ئەو وڵاتە بکەن.
ئەمرۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شەبانە مەحمود، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت، "پێشوازی لەو کەسانە دەکەین کە وڵاتەکەمان پێش دەخەن، بەڵام پێویستە زمانی ئینگلیزی بزانن".
بەپێی ئەم
بڕیارە نوێیە، هەموو داواکارانی ڤیزای کار ناچار دەکرێن تاقیکردنەوەی زمانی
ئینگلیزی ئەنجام بدەن و ئەگەر ئاستی زمانیان باش نەبێت، ڤیزایان پێنادرێت و ئەمەش
بەشێکە لە هەوڵەکانی بەریتانیا بۆ رێکخستنەوەی کۆچ و مسۆگەرکردنی یەکپارچەیی
کۆمەڵایەتی.