سەردێڕ:

هەرچەندە حکومەت مووچە نادات؛ پارەش لە هاوڵاتییان وەردەگرێت بۆ خزمەتگوزارییەک کە نایکات!

PM:10:17:15/10/2025

1036 جار خوێندراوەتەوە

گەرەکی تەعجیلی نوێ، زیاتر لە ١٠ ساڵە رێپدانی خانوو بۆ دانیشتوانەکەی کراوە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش لە کاتی رێپێدان بۆ دروست کردنی خانوو ٨٠٠ هەزاری لە هەر هاوڵاتییەک بە ناوی دابین کردنی خزمەتگوزاری قیرتاو کردن و شۆستە و ئاو و ئاوەرۆ وەرگرت، بەڵام لە گەڕەکەکە نە شۆستە بوونی هەیە نە قیرتاو.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دانیشتووانی گەرەکی تەعجیلی نوێلە هەولێر، ١٠ ساڵ زیاترە رێپێدانی خانوویان بۆ کراوە بەڵام بێ خزمەتگوزارین و دانیشتوانەکەشی بە ئێن ئاڕ تیان وت، "لە زستاندا لە ناو قوڕ لە هاوینیشدا تۆز و خوڵ هێندەی دیکە ژیانی قورسکردوون، تا ئێستاش قوتابخانەکەیان لە ناو کابینەدایە".

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەکاتی رێپێدان ٨٠٠ هەزاریان بە ناوی دابینکردنی خزمەتگوزاری و قیرتاوکردنەوە لێوەرگیراوە و بەڵام تا ئێستا نە شۆستەیان هەیە نە شەقام.

حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە کاتی دروستکردنی خانوودا بە چەند رێگەیەک پارە لە هاوڵاتییان وەردەگرێت، وەک پارەی رێگاوبان و ئاوەڕۆ ٧٠٠ هەزار و بۆ راکێشانی کارەباش ٢٠٠ هەزار دینار، هەروەها بەناوکردنی موڵک و خانوو لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ٧٥٠ هەزار بۆ ١٠ ملیۆن دینار وەردەگرێت، تەنانەت ١٠ هەزار دینار مانگانەی پارەی خۆڵ و خاشاکیش وەردەگیرێت.














گەلەری