PM:02:11:15/10/2025
2392 جار خوێندراوەتەوە
شاندێکی یونامی سەردانی ئۆفیسی نەوەی نوێییان کرد و باسیان لە پرسی زیندانیکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکە و ئەو پێشێلکاریانەیان کرد کە لەلایەن هەردوو حزبی دەسەڵاتەوە بەرامبەر نەوەی نوێ دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، شاندێکی یونامی بەسەرۆکایەتی موتسی مورنیارادزی، بەرپرسی کاروباری سیاسی یونامی لە هەرێم سەردانی نەوەی نوێی کرد و لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، مەبەست لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی لایەنە سیاسییەکانی هەڵبژاردن بوو، لەوانە بانگەشەی هەڵبژاردن، پێشێلکارییەکانی بانگەشە بەرامبەر نەوەی نوێ.
هاوکات کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر وتی، لە دانیشتەکەدا پرسی زیندانیکردنی شاسوارعەبدولواحید،
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ئەو پێشێلکاریانەی هەردوو حزبی دەسەڵات لە بەرامبەر
نەوەی نوێ دەیکەن لە دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە تا ئێستا
باس کران.