سەردێڕ:

سروە عەبولواحید: دەسەڵات لە ترسی بڵاوبوونەوەی تۆماری دەنگی تەلەفۆنیان لە شاسوار عەبدولواحید قەدەغەکردووە

PM:07:21:14/10/2025

1292 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک لیستی نەوەی نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لە ترسی بڵاوبوونەوەی تۆماری دەنگی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، دەسەڵات پەیوەندی تەلەفۆنی لێ قەدەغەکردووە و لەکاتێکدا زیندانییەکانی تر بۆیان هەیە کە ١٥ کاتژمێر پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامبدەن، بەڵام بۆ شاسوار عەبدولواحید ١٥ خولەک بووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، دەسەڵات بە زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید رازی نییە و لە تۆمارە دەنگییەکانی تۆقیوە.

دەشڵێت، سەیرە دەسەڵات بەو هەموو هێزەوە لە تۆماری دەنگی شاسوار عەبدولواحید دەترسێت و پێشتر چەندین پەیامی تۆمارکردووە و ئامادەیە بۆ تەواوی بانگەشە.
دەشڵێت، لەکاتێکدا زیندانییەکانی تر بۆیان هەیە کە ١٥ کاتژمێر پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامبدەن، بەڵام بۆ شاسوار عەبدولواحید ١٥ خولەکبووە.


 













گەلەری