سەردێڕ:

داکەوتنی پردێکی سەرەکی گرفتی بۆ هاتووچۆ دروستکرد

PM:02:05:11/10/2025

1072 جار خوێندراوەتەوە

لە سنووری رەواندز بە هۆی داکەوتنی پردی کاولۆکانەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە رێگای رواندز – سۆران دروستبوو.


ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، پلێتێکی پردی کاولۆکان شکا کە لەسەر رێگای رواندز- سۆرانە، ئەمەش بووە هۆی راگرتنی هاتووچۆ لەسەر پردەکە و خوسرەت سادق، بەڕیوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران لەم بارەیەوە بە ئێن ئاڕ تی وت، هۆکارەکەی نابەرپرسیارێتی شۆفێرە بارهەڵگرەکانە.

وتیشی، ئەو جۆرە پلێتانە لە سۆران دەستناکەون، داوایان کردووە لە هەولێرەوە بۆیان بێت، بۆیە چاککردنەوەی پردەکە دەکەوێتە سبەینێ.

باسی لەوەشکرد، تەمەنی پردەکەی کاولۆکان ٥٠ ساڵ دەبێت و لە کەمتر لە دوو مانگیشدا ئەوە دووەم پردە لەو سنوورە کێشەی بۆ دروست دەبێت و پلێتەکانی دەشکێن.

هەروەها، ئەحمەد قادر قائیمقامی رەواندز بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ئێستادا بەهۆی هەبوونی مەترسی لە پردەکەدا رێگاکە داخراوە و کارکردن لە پردەکەدا بەردەوامە و نازانرێت کەی بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.













گەلەری