AM:10:38:11/10/2025
708 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری دارایی سودانی دەلێت، عێراق سەرکەوتنێکی بێ وێنەی لە بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان بەدەستهێناوە و دراوی وڵاتەکە سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە، رێژەی بێکاریش بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، مەزهەر ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی وڵاتەکەی وت، عێراق سەقامگیرییەکی باشی بەدەستهێناوە لە جێگیرکردنی نرخی دراو و توانیویەتی بە باشی بەرەنگاری هەڵاوسان بێتەوە
وتیشی، هەموو ئەمانە نیشاندەری
سەرکەوتنی جێبەجێکردنی سیاسەتی ئابوورییە، بەو پێیەی کە کۆنترۆڵکردنی هەڵاوسان ئامانجی سەرەکییە بۆ پاراستنی سەقامگیری بەهای دیناری عێراقی.
باسی لەوەشکرد، ئەم دابەزینەی هەڵاوسان لەگەڵ دابەزینی
بەرچاوی رێژەی بێکاری ساڵانەدا دێت، کە لە ١٧٪ بۆ نزیکەی ١٤٪ دابەزیوە.