AM:10:02:11/10/2025
956 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا باجی گومرگی بەسەر چیندا سەپاندەوە و بە هۆیەوە نرخی بیتکۆین دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. بە رادەیەک هەر بیتکۆینێک ١٠ هەزار دۆلار لە نرخەکەی دابەزی.
ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس بڵاویکردەوە، باجی گومرگی زیاتر بەسەر چیندا دەسەپێنێت، وتیشی ئەگەر چین لە سیاسەتی ئێستای ئابووریی خۆی بەردەوام بێت، ئەوا دیدارەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتەش هەڵدەوەشێنێتەوە كە پلان وابوو لەم ماوەیەدا یەكتر ببینن.
دوای ئەم راگەیەندراوەی ترەمپ، نرخی هەر بیتکۆینێک بۆ ١١٢ هەزار و ٣٠٠
دۆلار دابەزی، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی لە سەدا ١٠ دابەزییوە.