سەردێڕ:

مەکسیک؛ بارانێکی بەخوڕ بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی ٣٠ کەس

AM:09:50:11/10/2025

764 جار خوێندراوەتەوە

بارانێکی بەخوڕ لە مەکسیک بووە هۆی درووستبوونی لافاو و گیانلەدەستدانی نزیکەی ٣٠ کەس، چەندین کەسیش بێسەرووشوێنن، هەروەها نزیکەی یەک هەزار خانوو داڕمان.


ئەمڕۆ شەممە ١١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، بارانێکی بەخوڕ ناوچە جیاوازەکانی مەکسیکـی گرتەوە و بەهۆی کۆبوونەوەی رێژەیەکی زۆری ئاوەوە، گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٧ کەسی لێ کەوتەوە و ئامارەکانیش بەردەوامن لە نوێبوونەوە.

ئاژانسەکە باسی لەوەشکرد، ئەو بارانە ویلایەتی هیلداگۆی گرتووەتەوە و تا ئێستا ١٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکران، ئەمە جگە لە بێسەروشوێن بوونی چەندین کەس، نزیکەی یەک هەزار خانووش داڕمان.

هاوکات، بووە هۆی پچڕانی کارەبا لەو ناوچانە و زیانێکی مادی زۆری لێ کەوتووەتەوە.

بە گوێرەی پارێزگاری ویلایەتی پویبلا، لەو ویلایەتە بە نزیکەیی نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون، هاوکات دوو حاڵەتی دیکەی مردنیان لە ویلایەتی ڤێراکرۆز راگەیاند.













گەلەری