سەردێڕ:

منداڵێک کەوتە ژێر پاسێکەوە و گیانی لەدەستدا

PM:02:39:09/10/2025

1020 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە قەڵادزێ منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ دوای گەڕانەوەی لە باخچەی ساوایان بەرەو ماڵەوە، کەوتە ژێر مینی پاسێک و گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە ئێن ئاڕ تی وت، لە گەڕەکی راپەڕین لە قەڵادزێ نزیک مزگەوتی دارەشمانە، کچێکی تەمەن پێنج ساڵ لە باخچەی ساوایان بە پاس گەڕاوەتەوە، لەبەر دەرگای ماڵ و لەکاتی دابەزینی، مینی پاسەکە گەڕاوەتەوە دواوە و بەسەریدا رۆیشتووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

چاوگەکە باسی لەوەشکرد، رووداوەکە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ روویداوە و منداڵەکە لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی شایەتحاڵانیش، منداڵەکە لە پشتی پاسەکەدا بووە بەڵام شۆفێری پاسەکە نەیبینیوە و مینی پاسەکە گەڕاوەتەوە دواوە و بەسەریدا رۆیشتووە.













گەلەری