سەردێڕ:

کۆمسیۆن: هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

PM:01:36:09/10/2025

732 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بە تەواوی ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراویدا بەبێ هیچ دواخستن یان گۆڕانکارییەک لە خشتەی کاتیدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق باسی لەوەکرد، زیاتر لە سێ ملیۆن کارتی بایۆمەتری لە رێگەی زیاتر لە هەزار ناوەندی تۆمارکردنەوە لە سەرجەم پارێزگاکاندا دابەش کردووە.

وتیشی، لە چەند رۆژی داهاتوودا خولەکانی راهێنانی فەرمانبەرانی دەنگدان دەستپێدەکات بۆ ئامادەکردنیان لەسەر رێکارەکانی دەنگدان و بەکارهێنانی ئامێرەکانی هەڵبژاردن.

جەختیشیکردەوە، کۆمسیۆن بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراویدا بەبێ هیچ دواخستن یان گۆڕانکارییەک لە خشتەی کاتیدا.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تیمی گەڕۆکیان رەوانەکردووە بۆ گەیاندنی کارتی بایۆمێتری بە هاوڵاتیان لە ماڵەکانیاندا.













گەلەری