AM:09:57:09/10/2025
888 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتێکدا حکومەتی ماوەبەسەرچوو رێکەوتنەکەی تەنها بۆ سێ مانگ و پێش هەڵبژاردنەکان واژۆ کردووە، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەڵێت، بە رادەستکردنی بەردەوامی نەوت ناردنی مووچەش بەردەوام دەبێت و کێشەی بۆ درووست نابێت، دەشڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر له دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم رادەستی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا كراوه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە میدیای پارتی وت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەندەری جەیهان کراوە، بە شێوەیەک لە ١١ رۆژی رابردوودا، رۆژانە نزیکەی ١٩٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ کراوە.
باسی لەوەشکرد،
كێشه‌ی سه‌ره‌كی له نێوان به‌غدا و هه‌رێم، نه‌وت بوو بۆیه تا رادەستکردنی نه‌وتی
هه‌رێم به‌رده‌وام بێت، هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ مووچه دروست ببێت.
وتیشی، له‌م
مانگه‌دا له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ست به پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر
ماڵان‌دا ده‌كه‌ن.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو پێشتر رایگەیاندبوو رێککەوتنەکە بۆ سێ مانگە،
بەنیازە ئەمەش وەک دەستکەوتێک بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی بەکاربهێنێت و دوای
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە رێکەوتنەکە پاشگەزبێتەوە و دۆخی مووچەخۆران بە
خراپی بهێڵێتەوە.