PM:10:59:08/10/2025
328 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێك بكرێت بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه، ره‌نگه كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌شت بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات و ده‌شڵێت، "ئاگربه‌ستی غه‌ززه زۆر نزیكبووه‌ته‌وه".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، دانوستانه‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ حه‌ماس به باشی بەڕێوەدەچن، "ئاگربه‌ست زۆر نزیكه".
پێشتریش ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر، دۆناڵد تره‌مپی بانگهێشتكرد، بۆ ئه‌وه‌ی
ئاماده‌بێت له واژۆكردنی "رێككه‌وتننامه‌ی غه‌ززه" له میسر، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێك
بكرێت.
عه‌بدولفه‌تاح
سیسی له وتاره‌كه‌یدا له ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قۆناغێكی نوێی خوێندكارانی ئه‌كادیمیای
پۆلیسی میسڕ وتی، "سه‌رۆك تره‌مپ به ئه‌ركێكی روون نێردراوه‌كانی نارد بۆ
كاركردن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه".