سەردێڕ:

بەهۆی کوژانەوەی زۆرەوە؛ کارەبا گرانەکە لە سلێمانی بووە بە ١٢ کاتژمێریی

PM:09:22:08/10/2025

600 جار خوێندراوەتەوە

كارەبا گرانەکە تەنها گرانیەکەی وەک خۆی ماوەتەوە، چونکە بەهۆی کوژانەوەی زۆرەوە لە زۆربەی گەرەکەکانی سلێمانی کەمبووەتەوە بۆ ١٢ کاتژمێر، مۆلیدەکانیش کاریان پێنەکراوە، هاوڵاتیانیش دەڵێن هەر لە سەرەتاوە کارەبا گرانەکەیان قبوڵ نەبووە بەزۆر بەسەریاندا سەپێندراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی کارەبا گرانەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەهۆی کوژانەوەی زۆر کەمبووەتەوە بۆ ١٢ کاتژمێر و مۆلیدە ئەهلییەکانیش کاریان پێنەکراوە.

هاوکات بەشێك لە هاوڵاتییان بە ئێن ئاڕ تیان وت، هەر لە سەرەتاوە کارەبا گرانەکەیان قبوڵ نەبووە بەزۆر بەسەریاندا سەپێندراوە و ئێستاش گومانەکان وەک خۆی هاتووەتە دی و تەنها بۆ پارە کێشانەوەیە لە خەڵک.

ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە رێگای ئەو پڕۆژەیەوە نرخی کارەبای ١٣ هێندەی پێشوو لەسەر هاوڵاتییان گرانکردووە و سەرەڕای گرانی نرخەکەشی بەردەوام دەکوژێتەوە و هیچ کارەبایەکی جێگرەوەش نییە.













گەلەری