AM:11:40:08/10/2025
736 جار خوێندراوەتەوە
ژمارەیەک کۆچبەری کورد بە هۆی کونبوونی بەلەمەکەیانەوە لە ئاوی فەڕەنسا گیریان خواردووە و لە سنووری یۆنان کۆچبەرێکیش کە رەگەزنامەی نادیارە؛ بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، رەنج پشدەری، چالاکوانی کاروباری پەنابەران بڵاویکردەوە، ژمارەیەک کۆچبەری کورد کە ویستوویانە بەرەو بەریتانیا کۆچ بکەن، لە ئاوی فەرەنسادا بە هۆی کونبوونی بەلەمەکەیانەوە گیریانخواردووە و ژیانیان لە مەترسیدایە.
هەروەها، دەزگای
لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران وتی، رۆژی یەکشەممە بەلەمێک بەڕێکەوتووە و بەرەبەیانی
رۆژی سێشەممە لە نزیک دوورگەی لێسبۆس لە دەریای ئیجە وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە کۆچبەرێک
گیانی لەدەستدا و ١٧ کۆچبەری دیکەش لەلایەن پاسەوانانی کەناراوەکانی یۆنانەوە
رزگارکراون، بەڵام تا ئێستا رەگەزنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە.