AM:10:21:08/10/2025
1336 جار خوێندراوەتەوە
دوای ٣٠ رۆژ لە رادەستکردنی نەوت و پاشان رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە؛ بەغدا مووچە دەنێرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، زیاتر لە ١٠ رۆژە رادەستکردنی نەوتی هەرێم دەستی پێکردووە و بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەشی کە کراوە تا هەناردەی نەوت نەگاتە مانگێکی تەواو پارەی مووچە خەرج ناکرێت.
بە پێی زانیارییەکان بەغدا مانگانە پارەی مووچە دەنێرێت بۆ هەرێم، واتا
دەبێت ٣٠ رۆژی تەواو هەرێم رۆژانە ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات و
بیفرۆشێت، هاوکات ١٢٠ ملیاری دیناری داهاتی نانەوتیش رادەست بکات پاشان بەغدا
پارەی موچە دەنێرێت.
چونکە، ئەو رێککەوتنەی کە کراوە لەگەڵ بەغدا بەو شێوەیە ئەنجامدراوە کە لە
دوای ٣٠ رۆژ لە فرۆشتنی نەوت و گەڕانەوەی داهاتەکەی بۆ بەغدا ئینجا پارەی مووچەی
مانگێک خەرج دەکات.