سەردێڕ:

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی مووچەوە دڵنیای دەداتە مووچەخۆران

PM:12:28:07/10/2025

1224 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، مووچەی وەزارەتەکانی عێراق لەکاتی خۆیدا خەرج دەکرێت و دواناکەوێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی وت، حكومەت هەموو رێوشوێنێكی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ دابینكردنی مووچەی هەموو چین و توێژەكان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەواڵانە ناڕاستن کە باس لە دواکەوتنی مووچە دەکەن، هەموو وەزارەتەکان لە كاتی دیاریكراوی خۆیاندا مووچەکانیان خەرج دەكرێت بەبێ هیچ دواكەوتنێك.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، حكومەت گرنگییەكی زۆر بە دۆسیەی مووچە دەدات، چونكە پرسێكی بژێوییە و پەیوەندی بە ژیانی ملیۆنان خێزانی عێراقییەوە هەیە.













گەلەری