سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی: هەڵبژاردن لە وادەی دیارییکراوی خۆیدا دەکرێت

AM:09:46:07/10/2025

792 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، هەڵبژاردن لە وادەی دیارییکراوی خۆیدا دەکرێت و داواش لە خەڵک دەکەن چالاکانە بەشداری دەنگدان بکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ چارەسەری قەیرانی ئاو کرا و داواکرا پشکی ئاوی عێراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە بەگوێرەی رێککەوتنەکان دابین بکرێت، پەیوەست بە دۆسیەی هەڵبژاردنیش جەخت لە گرنگی ئامادەکارییەکان کرایەوە، پێداگریش لەسەر بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە وادی خۆیدا کرایەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای بەشداری چالاکانەی خەڵک لە هەڵبژاردن دەکات، داواش لە کاندید و لایەنە سیاسییەکان دەکات کارنامەی هەڵبژاردنی خۆیان دوور لە هەوڵی شکاندن و بە ئامانجگرتنی ئەوانی دیکە پێشکەش بکەن، خۆشیان لە بەکارهێنانی خراپی دارایی و پارە بۆ بەدەستهێنانی دەنگ بەدووربگرن.

چوارچێوەی هەماهەنگی داواشیکرد ئەم خولەی پەرلەمان کارەکانی خۆی بەردەوامی پێبدات تا ئەو تەمەنەی کە ماوییەتی ئەو یاسانە پەسەند بکات کە جێگەی گرنگی پێدانی خەڵکن.













گەلەری