AM:09:11:07/10/2025
1200 جار خوێندراوەتەوە
جێگری بەرێوەبەری سۆمۆ دەڵێت، رێککەوتنی سێقۆڵی رادەستکردنی نەوتی هەرێم لە سەرەتای ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.
ئەمرۆ سێشەممە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، حەمدی شنگالی، بەرپرسی باڵای پارتی و جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، رێککەوتنی سێقۆڵی رادەستکردنی نەوتی هەرێم بۆ سێ مانگە و لە سەرەتای ساڵی داهاتوو کۆتای دێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەرێم
زیاتر لە ٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەی پێویست بێت بۆ ناوخۆ پێی دەدەن و وتیشی، دەکرێت
لە داهاتوودا گۆڕانکاری لە بڕی تێچووی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمدا
بکرێت.