AM:09:06:07/10/2025
1496 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو لە سلێمانی تەرمی ژنێک دۆزرایەوە و پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووە كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژراوه و هۆكاری رووداوه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌ی خێزانی".
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پۆلیسی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو هێزه‌كانمان له رووداوێكی كوشتن له‌گه‌ڕه‌كی كارێزه‌وشكی شاری سلێمانی ئاگاداركرانه‌وه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانیان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف و هێڵكاریی بۆ شوێنی تاوانه‌كه ئه‌نجامدراو دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تبار ده‌ركرد و توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
"به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وت كه ژنه‌كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه
كوژراوه‌و هۆكاری رووداوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌ی خێزانی".
ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو،
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ٤٠٦ له‌یاسای سزادان راگیراوه
و له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌تاوانه‌كانی كوشتن په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ
رووداوه‌كه رێكخراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسییه‌كه به‌رده‌وامه.