AM:08:10:07/10/2025
716 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە نزیکەی ٦٥ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس گۆڕانکاری زۆری بەسەردا نەهات و بە ٦١ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە دێت، هەروەها پرسی ئاگربەستی ئیسرائیل و غەززە لەدوای ئەوەی حەماس بە ئازادکردنی دیلەکان رازی بوو.