سەردێڕ:

لە دهۆک داوای یاسایی لەسەر سەرۆک لیستی نەوەی نوێ و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ تۆمارکرا

PM:11:35:06/10/2025

1624 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر هاوکاریکردنی ماڵی پێشمەرگەیەک لە دهۆک، پارتی داوای یاسایی لەسەر سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە دهۆک و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ تۆمارکرد.


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پارتی لەسەر ئەوەی کە هاوکاریی ماڵی پێشمەرگەیەکیان کردووە لە دهۆک، سکاڵای یاسایی لەسەر هەریەک لە سلێمان موسا سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە دهۆک و سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ تۆمارکرد.

پێشمەرگەکە پێش چەند مانگێک بەهۆی خراپیی دۆخ و گوزەرانییەوە داوای کردبوو هاوکاریی بکرێت، هەر ئەوکات ناوبراوان چووبوون بەدەم داواکارییەکەیەوە هاوکارییان پێگەیاندبوو.













گەلەری