نەوەی نوێ دەڵێت، پارتی و یەکێتی درۆ دەکەن و هەتا حکومڕانی لەدەست ئەوان بێت دۆخەکە خراپتر دەبێت.
نەوەی نوێ دەشڵێت، مووچەخۆران ١٠ ساڵە گیرۆدەن بەدەست پارتی و یەکێتییەوە.
وتیشیان، زۆر گرنگە هاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردن بکەن و گۆڕانکاری گەورە درووستبکەن.
نەوەی نوێ بە دروشمی ئەمجارەش دەسەڵات درۆ دەکات دەستی کردووە بە هەڵمەتی بانگەشەی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دەیەوێت
بچێتە حکومەتی داهاتووی عێراق تا گرفتی موچە بە تەوتین چارەسەر بکات.
پارتی و یەکێتی تا ئێستا هەرچیان پێبووە بۆ خەڵک
و موچەخۆران بینراوە و چارەسەر دەنگدانە بە لیستی ژمارە ٢٨٨ـی نەوەی نوێ بۆ ئەوەی
لە بەغداوە چارەسەری زۆرینەی قەیرانەکان بکەن.