سەردێڕ:

هاوردەکردنی تەماتە و پیاز دەستپێدەکاتەوە

PM:08:33:06/10/2025

1104 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، لە ١٥ـی ئەم مانگەوە رێگە بە هاوردەکردنی تەماتە و پیاز لە دەرەوە دەدرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق وتی، هاوردەکردنی تەماتە و پیاز لە ١٥ـی ئەم مانگەوە دەستپێدەكاتەوە، بەهۆی کەمیی بەرهەمی ناوخۆیی و بۆ پاراستنی سەقامگیری نرخەکان لە بازاڕی ناوخۆدا.

ناوەڕاستی مانگی رابردوو وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، هاوردەكردنی ٤٤ جۆر بەرهەمی كشتوكاڵی و ئاژەڵی لە دەرەوە قەدەغە كرد، بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆیی كە پێگەیشتووە، بازاڕی هەبێ و ساغبێتەوە.













گەلەری