PM:06:57:06/10/2025
1124 جار خوێندراوەتەوە
حه‌ج و عومره‌ی سعودیه دەڵێت، هه‌ڵگری هه‌موو جۆره ڤیزه‌یه‌كی چوونه‌ژووره‌وه بۆ سعودیه رێگه‌ی پێده‌درێت عومره بكات، ئه‌مه‌ش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ دیدگای شانشینی ٢٠٣٠ كه ئامانجی ئاسانكارییه بۆ رێكاره‌كانی حه‌ج و عومره و فراوانكردنی بازنه‌ی سوودمه‌ندان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هه‌ڵگرانی ڤیزه‌ی سه‌ردانی كه‌سی و خێزانی، ڤیزه‌ی گه‌شتیاری ئه‌لیكترۆنی، ڤیزه‌ی ترانزێت، ڤیزه‌ی كاركردن ده‌توانن عومره ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌وه‌شی
خستووەته‌ڕوو، بڕیاره‌كه هه‌ر جۆره ڤیزه‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه، له هه‌نگاوێكدا
كه نوێنه‌رایه‌تی درێژكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی سعودیه ده‌كات بۆ ئاسانكاری بۆ هاتنی
موسڵمانان له هه‌موو جیهانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمه ئاینییه‌كانیان به
ئاسانی و ئارامیی ده‌روونی.
وەزارەتەکە روونیشیكرده‌وه،
له‌م دواییانه‌دا پلاتفۆرمی "نوسك عومره"ی بۆ ئه‌و كه‌سانه كرده‌وه
كه ئاره‌زووی ئه‌نجامدانی عه‌مره ده‌كه‌ن، پلاتفۆرمه‌كه رێگه به سوودمه‌ندان
ده‌دات پاكێجی گونجاو هه‌ڵبژێرن و مۆڵه‌تی عومره به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی به
ئاسانی وه‌ربگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌زمونێكی دیجیتاڵی یه‌كگرتوو ده‌كات كه خزمه‌تگوزاری
حجزكردن و كاته‌كانی چاوپێكه‌وتن به نه‌رمییه‌كی زۆره‌وه له‌خۆده‌گرێت.