سەردێڕ:

لە سۆران مامۆستایەک بە چەقۆ بریندارکرا

PM:05:06:06/10/2025

1220 جار خوێندراوەتەوە

لە قوتابخانەیەکی سۆران برای قوتابییەک بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر مامۆستایەک و مامۆستاکەی بریندار کردووە، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی سۆرانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، مامۆستاکە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە بووە و دوای چارەسەری پێویست رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕەڤان سەباح، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی سۆران بە ئێن ئار تی وت، کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر پێش ئێستا مامۆستایەک گەیێندرایە فریاکەوتنەکەمان و شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە بوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، مامۆستاکە تەمەنی ٣٣ ساڵە و شوێنەواری چەقۆیەک بە پشتە ملیەوە دیار بوو، بەڵام برینەکە زۆر قوڵ نەبوو و دوای چارەسەر رەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.




کەریم کەیفی - سۆران 














گەلەری