سەردێڕ:

پزیشکانی دەرچووی دەرەوەی وڵات دژی دانەمەزراندنیان گردبوونەوە

PM:03:06:06/10/2025

1000 جار خوێندراوەتەوە

دژی دانەمەزراندنیان جارێکی دیکە دەرچووانی ‌پزیشکی دەرەوەی وڵات گردبوونەوە و وتیان، دەمانەوێت خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵێنێکیان پێنەدواین و تەنیا بەڕێمان دەکەن". کاندیدێکی نەوەی نوێ لە پارێزگای نەینەوا وتی، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ناتوانن ٥٣ پزیشك دابمەزرێنن ئیتر چۆن دەتوانن کێشەکانی تر چارەسەر بکەن"؟


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دەرچوانی پزیشکی گشتی دەرەوەی وڵات جارێکی تر لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی گردبوونەوە و وتیان، ٥٣ پزیشکی گەنجی ئەم وڵاتە دوای دەیان کۆبوونەوە و خۆپیشاندان، هاتووین بزانین ئیشەکەمان بە کوێ گەیشتووە، کەچی یەکێکیان لەبەر دەرگا داناوە پیمان دەڵێت، گێرەشێوێن".

بەشێک لەو پزیشکانە وتیشیان، "داوای مافی خۆمان دەکەین و بڕوانامەکانیشمان هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ بڕوانامەکانی هەولێر و کوردستان نییە، زانستێکی باشمان هێناوەتەوە و دەمانەوێت خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵێنێکیان پێنەدواین و تەنیا بەڕێمان دەکەن".

هاوکات، گۆران دیبەگەیی، کاندیدی نەوەی نوێ لە پارێزگای نەینەوا بە ئێن ئاڕ تی وت، بە هەمووشێوەیەک لەگەڵ پزیشکانی ناڕازیدایە و پشتگیری لە بەدەستهێنانی مافەکانیان دەکات.

"ئاماژەی بەوەشکرد، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ناتوانن ٥٣ پزیشك دابمەزرێنن ئیتر چۆن دەتوانن کێشەکانی تر چارەسەر بکەن"؟













گەلەری