سەردێڕ:

ئومێد سەباح: داوامان لە بەغدا كردووە لەبارەی داهاتی نانەوتی رێككەوتنێكی هاوشێوەی نەوتەكە بكەین

PM:01:01:06/10/2025

1184 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو رادەستکردنی داهاتی ناوخۆی مانگەکانی هەشت و نۆی بە بەغدا راگرت و پارتی و یەکێتی لەسەر رادەستکردنی پشکی خۆیان لە داهاتی ناوخۆ ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیان و ئامادەنین داهاتی ناوخۆ کە بۆخۆیان دەیبەن رادەستی بەغدای بکەن و بەوهۆیەشەوە چارەنووسی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ نادیارە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، داوایان لە بەغدا كردووە لەبارەی داهاتی نانەوتی رێككەوتنێكی نوێ هاوشێوەی رێككەوتنی نەوتیەكە بكەن، وتیشی گوایە داهاتی نانەوتی بۆ مانگەكانی (٨ و ٩) ئامادەیە؛ تائێستا بەغدا رەزامەندی نەداوە بۆ ناردنی مووچەی ئەو دوو مانگە.

پێشتر پارتی و یەکێتی ریککەوتنیان هەبووە کە یەکێتی ٤٣٪ و پارتی ٥٧٪ داهاتی ناوخۆ بگەڕێننەوە و ئەوەی تری بۆ خۆیان ببنە، بەلام ئیستا ئەوەش ناکەن و داهاتەکە رادەستی بەغدا ناکەن بەو هۆیەشەوە مەترسی لەسەر مووچەی مانگی هەشت و نۆ دروستبووەتەوە، چونکە بەغدا تەنها هەر بە نەوتەکە رازی نیە و دەبێت داهاتیش رادەستبکرێت.

چاوگێک لە حکومەتی عێراقیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بەپێی رێککەوتنەکە پیویستە مانگانە هەرێم داهاتی ناوخۆ رادەستبکات.

بەڵام پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق بە روونی وتی، ناردنی شایستە دارایییەکانی هەرێم پەیوەستە بە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی بە بەغدا.













گەلەری