سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: پلەی گەرما گەیشتە ٣٩ پلەی سیلیزی

AM:11:32:06/10/2025

996 جار خوێندراوەتەوە

کەسناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٣٩ پلەی سیلیزی، بەڵام سبەینێ ئەو پلەیە نزمدەبێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبەى سێ شەممە دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٣٤ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٣٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ :٣٥ پلەی سیلیزی

ئامێدی : ٣٢ پلەی سیلیزی

ئاکرێ : ٣٥ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٣٤ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٤ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٤ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٩ پلەی سیلیزی

 

 













گەلەری