١.دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا 3
گرنگی ماسی لەوەدایە کە دەوڵەمەندە بە ترشی ئۆمیگا 3 کە یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کارکردنی مێشک و تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان.
٢. فرە ڤیتامینەکان
بڕێکی زۆر لە ڤیتامینەکان بۆ جەستە دابین دەکەن، وەکوB2، کالیسیۆم، فسفۆر، ئاسن، زینک، یۆد، مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم.
٣. ڤیتامین D
ماسی سەرچاوەیەکی سروشتی ڤیتامین Dیە و هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بۆ تەندروستی بەشێوەیەکی گشتی.
٤. بەرەنگاربوونەوەی خەمۆکی
ئەو کەسانەی بڕێکی زۆر ماسی دەخۆن ڕێژەی خەمۆکییان کەمترە، هەندێک لە زانایان پێیان وایە ماسی بە شێوەیەکی سروشتی یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات، بۆیە خواردنی دەبێتە هۆی باشتربوونی سوڕی خوێن، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی کارکردنی مێشک و نەهێشتنی گۆڕانی باری دەروونی.
٥. بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە
کاتێک سیستمی بەرگری ئاسایی تێکدەچێت دەست دەکات بە هێرشکردن و لەناوبردنی شانە تەندروستەکانی جەستە، یەکێک لە نموونە باوەکان نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەمە، کە تیایدا سیستەمی بەرگری جەستە هێرش دەکاتە سەر خانەکانی بەرهەمهێنەری ئەنسۆلین لە پەنکریاسدا.
چەند توێژینەوەیەک دەریدەخەن کە ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم کەمتر دەبێتەوە لەو کەسانەی کە بەردەوام ئۆمیگا ٣ یان زەیتی ماسی دەخۆن.
٦. بەهێزکردنی بیرەوەری
خواردنی بڕێکی زۆر لە ماسی یارمەتی بەهێزکردنی بیرەوەری دەدات.