سەردێڕ:

دوایین زانیاری مووچە؛ چارەنووسی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ چی لێدێت؟

PM:11:51:05/10/2025

2272 جار خوێندراوەتەوە

هەرێم کێشەی بۆ مووچەی مانگی هەشت دروست کردووە و داهاتی نانەوتی رادەست نەکردووە، هاوکات گرفتی بۆ ئیکرامییەی خانەنشینانیش دروست کردووەتەوە بە دیارنەمانی پارەی لێبڕینی خانەنشینی و بەغداش داوای ئەو پارەیەی کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا ئامادەنیە داهاتی ناوخۆی مانگەکانی هەشت و نۆ رادەستی بەغدا بکات، بەوهۆیەوە دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ دواکەوتووە.

پێشتریش چاوگێکی دارایی عێراق بە ئێن ئارتی وتبوو، "چاوەریی پابەندبوونی هەرێمن بە رادەستکردنی داهات بۆ ئەوەی تا ناوەراستی ئەم مانگە مووچەی مانگی هەشت خەرجبکەین".

هەرچی ئیکرامیەی خانەنشینانیشە شاندێکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو سەردانی بەغدا دەکەنەوە بەڵام بەپێی زانیارییەکان بەغدا داوای سەرجەم پارەی لێبڕینەکانی خانەنشینی ساڵانی رابردووی کردووە، بەغدا پرسیاری دیارنەمانی پارەکە و هۆکاری دروستنەکردنی سندوقی خانەنشێنیشی لە هەرێم کردووە، بەو شێوەیەش مووچە بۆ ئیکرامیەی خانەنشینانیش هەرێم گرفتی دروستکردووە ئەوەش بە دیارنەمانی داهاتی چونکە بەغدا متمانەی بە هەرێم نیە لەبەرئەوەی هەرێم بە بەغدای وتویەتی نەوتەکەش هەر بۆسێ مانگ و بۆ هەڵبژاردن رادەستدەکەم.













گەلەری