PM:10:03:05/10/2025
1276 جار خوێندراوەتەوە
یەکێتی بەردەوامە لە لێکردنەوەی فلێکسەکانی نەوەی نوێ لە شار و شارۆچکەکان و لە شوێنەکانیشیان فلێکسی خۆی هەڵدەواسێت. هاوکات پارتیش لە هەولێر رێگری لە تیمەکانی نەوەی نوێ دەکات و رێگە نادات فلێکسەکان هەڵبوواسن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کۆیە رایگەیاند، یەکێتی سەرجەم فلێکسەکانی نەوەی نوێی لە کۆیە لێکردووەتەوە و لە شوێنیان هی خۆی هەڵواسیوە.
هاوکات لە
دووکانیش پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، یەکێتی سەرجەم فلێکسەکانی نەوەی نوێی
لیکردووەتەوە و فلێکسەکانی خۆیان لە هەمان شوێن هێشتووەتەوە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، لە کاتی دەستپێکردنی بانگەشەوە لە رۆژی ٣ـی ئەم مانگەدا، پارتی لە
هەولێر و یەکێتی لە سلێمانی فلێکسەکانی نەوەی نوێیان لێکردەوە.