سەردێڕ:

پلانەکەی ترەمپ بۆ پرسی ئاشتی غەززە

AM:11:03:04/10/2025

1244 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو حەماس رازامەندی دەربڕی لەبارەی پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئاشتی لە غەززە؛ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت، خۆیان بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پلانەکە ئامادە دەکەن؛ بە گوێرەی ئەو پلانە؛ بەڕێوەبردنی غەززە رادەست دەکرێت بە حکومەتێکی راگوزەری تەکنۆکراتی فەڵەستینی لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، چەکدارانی حەماس رەزامەندی خۆیان بە پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە دەربڕی، یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی ئەمریکاش چەکدانانی حەماسە.

هەروەها،  بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، خۆیان بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا ئامادە دەکەن و جەختیشیکردەوە کە هەماهەنگی تەواو دەکەن لەگەڵ ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە.

دۆناڵد ترەمپ فەرمانی بە ئیسرائیل دا کە دەستبەجێ بۆردومانکردنی غەززە ڕابگرێت، ئەویش دوای ئەوەی حەماس ڕایگەیاند بەشێک لە پلانەکەی ترەمپی قبوڵە و سەرجەم بارمتەکراوەکانیش ئازاد دەکات.

قۆناغی یەکەمی پلانەکەی ترەمپ پێکدێت لە:

١- راگەیاندنی ئاگربەستی دەستبەجێ، ئەگەر هەردوو لایەن بە پلانەکە رازی بوون.

٢- ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکراوەکان (بە زیندوو و مردووەوە) لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا.

٣- راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە نێویشیاندا بۆردومان و تۆپبارانەکان لە کاتی ئاڵوگۆڕی بارمتەکراوەکاندا.

٤- ئیسرائیل قۆناغ بە قۆناغ دەکشێتەوە و دیلە فەڵەستینییەکان ئازاد دەکات.

٥- رادەستکردنی بەڕێوەبردنی غەززە بە حکومەتێکی راگوزەری تەکنۆکراتی فەڵەستینی کە لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا دەبێت، ئەنجومەنێکی ئاشتی نێودەوڵەتیش کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکایەتی دەکات، سەرپەرشتی رێکخستنی کاروباری رۆژانەی کەرتی غەززە دەکات.

٦- رەوانەکردنی هاوکارییە مرۆییەکان و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک ئاو و کارەبا و لابردنی پاشماوەی بینا رووخاوەکان و بنیادنانەوەی ژێرخانی غەززە بە بێ بەشداری ئیسرائیل و حەماس.


 













گەلەری