سەردێڕ:

دوایین زانیاری لەسەر مووچەی مانگی هەشت

AM:10:40:04/10/2025

1772 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا داهاتی ناوخۆی مانگی هەشت کە ١٢٠ ملیار دینارە رادەستی بەغدای نەکردووە تا رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی هەشت لە بەغداوە دەستپێبکات.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە گوێرەی رێککەوتنەکەی نیوان هەرێم و بەغدا، دەبێت هەرێم مانگانە داهاتی ناوخۆ کە ١٢٠ ملیار دینارە رادەستی بەغدای بکات بەڵام تا ئێستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادەیی خۆی دەرنەبڕیوە کە لەم هەفتەیەدا داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا بکات کە هی مانگی هەشتە.

بە وتەی بەرپرسانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو داهاتی نانەوتی هەرێم مانگانە بە ٣٥٠ ملیار دینار دەخەمڵێنرێت، بەوەش داهاتی ناوخۆ لە نۆ مانگی رابردوودا زیاتر لە دوو تریلیۆن و ١٥٠ ملیار دەبێت؛ بەڵام ئەمساڵ حکومەتی ماوەبەسەرچوو تەنها ٥٢٠ ملیار دیناری رادەستی بەغدا کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوای رادەستکردنی نەوتی هەرێم سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی، ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم پەیوەستە بە پابەندبوونی هەرێم بە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی بە بەغدا.













گەلەری