سەردێڕ:

ئاگر لە بەنزینخانەیەکی هەولێر کەوتەوە

AM:09:32:04/10/2025

1248 جار خوێندراوەتەوە

لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر و لەسەر جووتسایدی زەیتونە، ئاگر لە بەنزینخانەیەک کەوتەوە و بەهۆیەوە بارهەڵگرێک بە تەواوی سوتا.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، کەمێک لەمەوبەر لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر و لەسەر رێگای گوندی زەیتونە، بەنزینخانەی لاپ ئاگری لێ کەوتەوە و زیاتر لە هەشت کەس لە بەرگریی شارستانی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.

بەنزینخانەی لاپ دەكەوێتە شەقامی كۆرنیش بەدیاریكراوی لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، بەرامبەر قوتابخانەی ساڤای تایبەتە، بەهۆیەوە 

بارهەڵگرێک بە تەواوی سوتاوە بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

باسی لەوەشکرد، تا ئێستا نازانرێت هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە چییە و بە تەواوەتی کۆنترۆڵ نەکراوە؛ بەڵام بە وتەی شایەتحاڵێک، بەهۆی رژانی بەنزینەوە بووە.














گەلەری