AM:08:20:04/10/2025
788 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە نزیکەی ٦٤ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش جێگیرە و بە ٦٠ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
گۆڕانکاری لە
نرخی نەوت لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە دێت، هەروەها هێرشە
درۆنییەکانی ئۆکراینا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا کە هەناردەکردنی
بەرهەمە نەوتییەکانی لەلایەن رووسیاوە پەکخسووە و ئەوەش بووەتە هۆکاری گۆڕانکاری
لە نرخی نەوت.