PM:09:20:03/10/2025
852 جار خوێندراوەتەوە
سایلۆی هەولێر دەڵێت، یەکشەممە دەستدەکەن بە دابەشکردنی چەکی ئەو جوتیارانەی گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکەیان کردووە.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سایلۆی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، ئەو جووتیارانەی ٥٠ تەن گەنم کەمتریان رادەستکردووە دەتوانن سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکەیان، بەڵام ئەو جووتیارانەی کە زیاتر لە ٥٠ تەن گەنمیان رادەستکردووە لە چەردەکانی داهاتووی هاتنی پارەی گەنمدا سوودمەند دەبن.
دەشڵێت، ئەو کەسەی چەکی پارەکەی بەناوەوەیە دەبێت خۆی ئامادەبێت بۆ
وەرگرتنی، یاخود بریکارنامەی پەسەندکراوی ئەمساڵی پێبێت.