PM:07:23:03/10/2025
1872 جار خوێندراوەتەوە
حاکم ناز دەڵێت، سکاڵا لەسەر سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی تۆمار دەکات، چونکە سوکایەتییان بە داواکاری گشتی کردووە و جیاوازی دەکەن لە نێوان داواکاری گشتی و دادوەراندا.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، حاکم ناز لە رونکردنەوەیەکدا وتی، دادوەر بووە و سكاڵا لەسەر دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی تۆمار دەکات و چاودێری تەواوی بڕیارەكانی دادوەران دەكات لە هەموو قۆناغەكانداو هەویەی دادوەریەکەشی دادەنێت.
ئەمە دوای ئەوە دێت، کە دادگای سلێمانی لە رونکردنەوەیەکدا دەڵیت، ماوەیەکە
کەسانێک کە هیچ سیفەتێکی دادوەرییان نیە و لە پەیکەری پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری
دادوەر نین، بەڵام بەناوی دادوەرەوە خۆیان دەناسێنن دەشڵێت، ناز نوری دادوەر نەبووە
و بۆ خۆ دەرخستن ئەو ناوەی لەخۆی ناوە و بە یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.