PM:06:06:03/10/2025
1052 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە دیالە و خانەقین دەڵێت، ئێمە بە هەگبەیەک لە خزمەت، بە بەرنامەیەکی تێر و تەسەل لە تەوتین و دامەزراندن و دەرفەتی کار، بۆ گەنجان هاتوینەتە خزمەتتان.
ئەمڕۆ هەینی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، شوان جەلال سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە دیالە وتی، تاوەکو ئێستا خەڵکی خانەقین، قەرەتەپە، مەندەلی، جەلەولا و گوڵاڵە چەندین جارە هێزە خاک فرۆشەکان تاقی دەکەنەوە ئەو هێزانەی تەنها بۆ گیرفان پڕکردن خانەقین و ناوچە دابڕاوەکانی پاریزگای دیالەیان دەوێت.
دەشڵێت، چاوەڕێی دەنگ
و رەنگی ئێوەین دڵنیا بن ئێمە هەرگیز متمانەتان لەدەست نادەین و ئێمە ئەو هێزە
بوین کە زیندان، ئاگر و فیشەک چۆکی پێدانەداین دڵنیابن بۆ خزمەت لێرەین و بەردەوام
دەبین لە رێگای شکۆ و شانازی.