لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی پێشوودا پارتی و یەکێتی سەدان بەڵێنیان بە هاوڵاتیانی هەرێم داوە و نەوەی نوێش وتی درۆ دەکەن، دوای هەڵبژاردنیش قسەکەی نەوەی نوێ راست دەرچوو، ئەمشەویش هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد، بەڵام پێش ئەوەی پارتی و یەکێتی بەڵێنەکانیان بە هاوڵاتیان بدەنەوە، نەوەی نوێ دروشمی (ئەمجارەش درۆدەکەن)ی بەرزکردووەتەوە و ئەم هەڵبژاردنەش بە دوا فرسەت دەبینێت تاکو هاوڵاتیانی هەرێم خۆیان لە قەیرانەکان رزگار بکەن.
هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و نەوەی نوێ بە لیستی ژمارە ٢٨٨ و بە دروشمی ئەمجارەش درۆ دەکەن رووبەڕووی پارتی و یەکێتی دەبێتەوە و ئەم هەڵبژاردنەش بە دوا فرسەت دەبینێت تاکو هاوڵاتیانی هەرێم خۆیان لە قەیرانەکان رزگار بکەن.
هەڵبژاردنی
پێشوو پارتی و یەکێتی چەندین بەڵێنیان بە هاوڵاتیاندا بەڵام نەوەی نوێ ئەوکات وتی
درۆ دەکەن و دوای هەڵبژاردنیش دروشمەکەی نەوەی نوێ راست دەرچوو و پارتی و یەکێتی
بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکرد.
بۆ هەڵبژاردنی
پەرلەمانی عێراق نەوەی نوێ دروشمی "ئەمجارەش درۆدەکەن"ی بەڕووی پارتی و
یەکێتیدا بەرزکردووەتەوە.
لەگەڵ دەرچوونی
ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دۆخی هاوڵاتیانی هەرێم خراپتر بووە و پێشتریش شاسوار
عەبدولواحید زۆر بەڕوونی بە هاوڵاتیانی هەرێمی وت پارتی و یەکێتی درۆ دەکەن.
نەوەی نوێ ئەم
هەڵبژاردنەی ١١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەک دوا فرسەت دەبینێت بۆ هاوڵاتیانی هەرێم و
دەیەوێت ئەمجارە لە بەغداوە چارەسەری ریشەیی قەیرانەکان بکات، پێشبینیش دەکرێت
نەوەی نوێ ژمارەی کورسییەکانی لەم هەڵبژاردنەشدا زیاتر بکات.