سەردێڕ:

راگەیەندراوی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبارەی مووچە و نەوت و داهاتی نانەوتی

PM:08:26:01/10/2025

1472 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، پشتگیری جێبەجێکردنی رێکەوتنی رادەستکردنی نەوتی هەرێم دەکەن و داواش لە بەغدا دەکات هاوشێوەی دۆسیەی نەوت داهاتی نانەوتیش یەکلایی بکرێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی تشرینی ٢٠٢٥، حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، بە تێکڕايی رۆژانە ١٩٥ هەزار بەرمیل نەوت، لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمەوە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، رادەستی سۆمۆ کراوە و داهاتەکەی گەڕاوەتەوە بۆ بانکی ناوەندیی.

داواش لە بەغدا دەکات بەردەوام بێت لەسەر جێبەجێکردنی پابەندیی خەرجکردنی مووچە و شایستەکانی هەرێم بۆ مانگی ئاب و مانگەکانی دیکەی ئەمساڵ و داواشیانکردووە هاوشێوەی دۆسیەی نەوت داهاتە نانەوتیەکانیش یەکلایی بکرێتەوە.

رۆژی ٢٧ـی مانگی رابردوو نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا کرا، حکومەتی ماوەبەسەرچووش رایگەیاندووە رێککەوتنەکە بۆ سێ مانگە بۆ هەڵبژاردنە.

هاوکات، حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا چەند جارێک لەسەر رادەستکردنی نیوەی داهاتی نانەوتی لەگەڵ بەغدا رێککەوتووە بەڵام پێوەی پابەند نەبووە.















گەلەری