سەردێڕ:

ئاگر لە چیای وێڵەدەر لە سلێمانی کەوتەوە

PM:08:59:20/09/2025

528 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک لەمەوبەر، ئاگر لە چیای وێڵەدەر کەوتەوە و لەئێستادا تیمەکانى بەرگرى شارستانى بەڕێکەوتوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئاگرەکە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر ئاگرێک لە پوش و پەڵاشی شاخی وێڵەدەر کەوتووەتەوە و تیمەکانیان چوونتە شوێنی ئاگرەکە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی باسی لەوەشکرد، ئاگرەکە زۆر گەورە نییە و تیمەکان دەتوانن بەزوویى کۆنتڕۆڵى بکەن.

لەبارەى هۆکارى ئاگرەکەوە ئاماژەى بەوەکرد، تائێستا نازانن لەچییەوە دروستبووە و دواتر لێکۆڵینەوە دەکرێت.













گەلەری