AM:11:45:21/09/2025
340 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوبەری خوێندنی کوردی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، " داواکردنی گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی بۆ سەر بەغدا داواکارییەکی نەزۆکە".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، کامەران عەلی، بەڕێوبەری خوێندنی کوردی کەرکوک لە یادی دەستپێکی ساڵی خوێندن بە ئێن ئاڕ تی وت، بارودۆخ و گوزەرانی مامۆستایان زۆر خراپە و داوا لە هەرێم دەکات رەچاوی دۆخی مامۆستایان بکات بۆ کۆتاییهێنان بە ئەم گرفتە.
وتیشی، داواکردنی
گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی بۆسەر بەغداد داواکارییەکی نەزۆکە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، "ئەمە گرفتێکی سیاسییە و لەگەڵ ماددەی ١٤٠ـدایە، بە ئێمە چارەسەر ناکرێت".