PM:11:50:20/09/2025
244 جار خوێندراوەتەوە
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر دەڵێت، لە دوێنێوە ٢٣ حاڵەتی کتوپڕ بەبۆنەی خۆڵبارینەوە لە نەخۆشخانەکەیان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بڵاویکردەوە، "لە دوێنێوە تا ئەمرۆ لە هەردوو بەشەکانی پیشوازی و راوێژکاری نەخۆشخانەکەمان زیاتر لە ٢٣ حاڵەتی کتوپڕ بەبۆنەی خۆڵبارینەوە تۆمارکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد،
بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان لەكاتی خۆڵباریندا پێویستە لەسەر هاووڵاتیان
رێگەكانی خۆپارێزی بەكاربهێنن وەك دووركەوتنەوە لە شوێنی خۆڵبارین، راگرتنی گەشت و
بەكارهێنانی رێگەوبانەكانی دەرەوە، داخستنی دەرگاو پەنجەرەكان و لەكاتی چوونە
دەرەوەدا بەكارهێنانی دەمامك، دووركەوتنەوە لە وەرزش كردن، زۆر خواردنەوەی شلەمەنی
و خواردنی مێوە و سەوزە بەبەردەوامی.
جەختیکردەوە،
ئەو کەسانەی نەخۆشی رەبۆیان هەیە بەهیچ شێوەیەک نابێت بێنە دەرەوە لە ماڵەکانیان .