سەردێڕ:

ترەمپ کارتی ئاڵتوونی بۆ مانەوەی هەمیشەیی لە ئەمریکا راگەیاند

PM:02:08:20/09/2025

988 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا کارتی ئاڵتونی بۆ مانەوەی هەمیشەیی لە ئەمریکا راگەیاند بۆ ئەو کەسانەی کە ئامادەن بڕی یەک ملیۆن دۆلار بدەن تاوەکو بتوانن مافی مانەوەی هەمیشەیی لە ئەمریکا بەدەستبهێنن، هەروەها تێچووی ڤیزای کارکردنی بۆ کەسانی بیانی، بۆ ١٠٠ هەزار دۆلار لە ساڵێکدا بەرزکردەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارێکی واژۆ کرد کە تیایدا تێچووی ڤیزای کارکردنی بۆ ئەو کەسانە بەرزکردەوە بە بڕی ١٠٠ هەزار دۆلار کە بە ڤیزای کار دێنە ئەمریکا، بە ئامانجی ئەوەی کە کەسانی شارەزا و لێهاتوو رووبکەنە وڵاتەکە و لە بەرامبەردا بڕێکی زیاتر پارەبدەن.

جێی ئاماژەپێدانە، ڤیزای جۆری  H-1B رێگە بە کۆمپانیاکان دەدات کارمەندی بیانیی بهێننە ئەمریکا کە سەرەتا بۆ ماوەی سێ ساڵە، بەڵام دەکرێت بۆ شەش ساڵیش درێژ بکرێتەوە.

لە بڕیارێکی دیکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا کارتی ئاڵتونی راگەیاند بۆ ئەو کەسانەی کە ئامادەن بڕی یەک ملیۆن دۆلار بدەن تاوەکو بتوانن مافی مانەوەی هەمیشەیی لە ئەمریکا بەدەستبهێنن.

 













گەلەری